٢٤ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٩:٠٤
نیگەرانی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێراق لە بارەی داهاتووی منداڵانی جیهادی نیکاح

الاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێراق لە بارەی چارە نووسی بە سەدان منداڵ بەرهەمی زەواجی زۆرملی ئافرەتانی ئێراقی لەگەڵ ترۆریستانی داعشی ، نیگەرانیان دەربڕیوە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێراق بە دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە سەدان منداڵ کە بەرهەمی زەواجی بە زۆری ئافرەتانی ئێراقی لەگەڵ ڕەشەکوژانی داعشن لە ژێر ناوی " جیهادی نیکاح" ،ڕایانگەیاندووە ، ئەم منداڵانە کە هیج چەشنە ناسنامە و بەڵگەی فەرمیان نییە ، بەرەی دواتری ڕەشەکوژەکان پیک دینن .

چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێراق لە بارەی داهاتویی ئەم منداڵانە وریاییان داوە و خوازیاری ڕاگەییشتن بەم مەسەلە بوونە . هەر ەلم پێوەندییە " بۆشرا ئەلعەبیدی" ئەندامی کۆمیسیۆنی بالای مافی مرۆڤ لە ئێراق ووتی ، دیاردەی زەواجی بەزۆری ئافرەتانی ئێراقی لەگەڵ ڕەشەکوژانی داعش لە هەموو ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ترۆریستان لە پارێزگاکانی نەینەوا ، سەلاحەدین و ئەنبار دا رووی داوە . "کامێل ئەمین" ووتە بیژی پێشووی وەزارەتی مافی مرۆڤی ئێراق یش ووتی : ژمارێک لە باوکەکان و خزم وکەسانی ئافرەتانیک کە ناچار بە زەواج بوون لەگەل ترۆریستان ، دوای دەسپێکرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و کوژرانی ژمارێک لە ڕەشەکوژەکان و هەلاتنی باقی ئەوان بۆ ناوچەکانی تر ، مندالەکانیان بە ناوی خۆیان کردوە .

تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە ئاگۆستی ٢٠١٤ پەلاماری کردە سەر باکووری رۆژئاوای ئێراق و زۆرێک لە ئافرەتان و کچەکان لە وان ئافرەتان و کچەکانی ئیزدی برد بۆ سوریا .

ڕاپۆرتی کارگرووپی ڕیکخراوی نەتەوەکان نیشان ئەدات کە هەر ئێستا سێی هەزار و ٢٠٠ ئافرەت و منداڵی ئیزدی لە لایەن داعشەوە یەخسیر کراون .